1584802642
Kurdcast

Advertise on podcast: Kurdcast

Rating
★★★★★
5
from
2 reviews
This podcast has
21 episodes
Language
English
Publisher
Kurdsat
Explicit
No
Date created
2021/09/07
Latest episode
2021/11/05
Average duration
-
Release period
4 days

Description

KURDSAT, opened on January 01, 2000, is a Kurdish satellite channel based in the city of Sulaimany in Iraqi Kurdistan Region It is a general cultural TV channel covers a wide range of areas such as politics, news, art, sport and other issues concern

Unlock Kurdcast podcast Email contact info,
Listeners & Audience details

Email contact information

Direct podcast contact details

Listeners

Audience numbers & engagement insights

Audience details

Podcast Insights

Podcast episodes

Check latest episodes from Kurdcast podcast


موجامەلەکردن
2021/11/05
کەلتوری ئێمە کەلتورێکە نوقمی موجامەلەکردنە، لە کۆمەڵگایەکی فول خۆرئاوایی وەک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ٪٣٠ خەڵکی موجامیل نین و لە ڕوا دانامێنن.....
چۆن بزانی تۆی بەدڵە ؟
2021/10/30
مرۆڤ بەتایبەتی لاوان و هەرزەکاران ، بۆ دەستکەوتنی وەڵامی ئەم پرسیارە ، پەنا بۆ هەموو شتێک ئەبەن. زانست و خەیاڵ تێکەڵدەکەن و زۆرجار وەڵامێک لە مێشکی خۆیاندا پەروەردە دەکەن کە فڕی بەسەر واقعی حاڵەوە نیە.....
لێدەرکردن
2021/10/26
ناونیشانی کتێبێکە گرنگ، بەڵام نا ئاشنا بە خوێنەری کورد
خۆت و شیری خۆت
2021/10/13
خۆت و شیری خۆت، یان خۆت و بەهاکانت
جەستە
2021/10/10
ئەگەر خۆراک وەکو دەرمان نەخۆیت ، سبەی ڕۆژ ناچار دەبیت دەرمان وەکو خۆراک بخۆیت
زانیاری هەڵە
2021/10/08
ئەڵێن لە بانە، شەدە هەرزانە ! چی هەرزان بووە؟ شەدە لەکوێ؟ لەشاری بانە
باشترینی خراپەکان
2021/10/07
ئەم دەستەواژەیە ناراستەوخۆ وتەبەناوبانگەکەی سیاسی و پیاوی دەوڵەتکەسایەتی بەناوبانگی ئینگلیز و بگرە هەموو جیهانمان بیردەخاتەوە ،ئەو وینستۆن چەرچڵە.
بەختەوەری
2021/10/03
تەمەن ئەڕوات و لەگەڵ خۆیا هەموو شتەکان ئەبات، تەواوی باشی و خراپیەکانمان ، فێڵ و وەفادارییەکانمان ،هەڵەکانمان ، سەرکەوتن و شکستەکانمان ئەچنە خانەی نەبوونەوە، بەڵام ئایا ئەمە تەواوی چیرۆکەکەیە؟
کاتژمێرەکەی جەستە
2021/10/02
ریتمی چالاکییەکان و باری دەروونی و ئاستی بەرهەمداربوونی کارەکانمان بە درێژایی کاتەکانی ڕۆژ هەرگیز چوونیەک نین . ئەمبەڵگانە و هەروەها ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان هیچ گومانێکیان نە هێشتووەتەوە کە لە جەستەماندا ناوەندێک، پێکهاتەیەک ،هێزێک هەیە کۆنترۆڵی ئەو مەسەلانەی لایە. لە کتێبە پزیشکییەکاندا پێی دەگوترێت کاتژمێری جەستە ، یاخود کاتژمێری بایۆلۆجی.
خەونەکەت بۆ لێک بدەمەوە؟
2021/10/01
ئێمە بۆچی خەون دەبینین ؟ خەون چی یە و چ خزمەتێک بە مێشک و دەروون و سەلامەتیی مرۆڤ دەکات ؟ زاناکانی دەمارناسی دەڵێن خەوبینین دیاردەیەکی هەرە ئاڵۆز و توانایەکی هەرەدێرینی مێشکی مرۆڤە کە هەندێک لە شیردەرە باڵاکان هاوبەشن لە گەڵماندا بەڵام بە شێوەیەکی سەرەتایی تر. ڕەنگە دۆزینەوەی ئەوە مەحاڵ بێت بزانین یەکەمین مرۆڤ کێ بووە کە خەونی بینیووە ، بەڵام وەکو بەڵگە ئاسەوارناسییەکان ئاشکرایان کردووە ، لە هەزارەی سێهەمی پێش زاییندا پادشایەکی وڵاتی میزۆپۆتامیا خەونەکانی خۆی و لێکدانەوەکانی ئەوخەونانەی لەسەر بۆردێکی لە مۆم دروستکراو تۆمار کردووە.
جەنگی چالدێران ، ئەو جەنگەی کە چارەنووسی کوردستانی گۆڕی
2021/09/27
پێنج سەدە زیاترە دەشتی چاڵدێران وەک گۆڕەپانی جەنگێکی گرنگ چووەتە ناو مێژووەوە، جەنگێک کە پارسەنگی ھێزی لە نێوان ھەردوو دەوڵەتی سەفەوی و دەولەتی عوسمانی گۆڕی و ئایندەی نیشتیمانی کوردانی بە ئاڕاستەیەکی دیکەدا برد. ئەم دەشتە بەناوبانگە ئەمڕۆ سەر بە شارۆچکەی چاڵدیرانە لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا لە ئیران و نزیکیرین بەشی پارێزگای ناوبراوە لە دەوڵەتی ئەمڕۆی تورکیا. چاڵدێران سەرباری ھەموو ھەڵمەت و پڕۆسە بەردەوامەکان بۆ گۆرینی دیمۆگرافییەکەی ، ھێشتا ھەر ژمارەیەکی زۆر کوردی لێ دەژی . ناکۆکییە سیاسی و مەزھەبییەکانی نێوان دەوڵەتی سەفەوی و دەوڵەتی عوسمانی، بەتایبەت لە کۆتاییەکانی سەدەی پابزە و سەرەتاکانی سەدەی شانزەدا تا دەھات توندتر و قووڵتر دەبون.
لە هاواری جەستەت تێ بگە
2021/09/25
پەروەردە و کۆمەڵ و بەهاکان هەمیشە جەختمان لێ دەکەنەوە بەهێز بین ، ورەمان بەرز بێ . قەناعەت بە خۆمان دەکەین کەدەتوانین بەرگەی هەموو ئازارێکی جەستەیی یان مەعنەوی بگرین .بەچی؟ بەوەی سەرکوتیان بکەین و گوێیان نەدەینێ و خۆمان سەرقاڵ بکەین بە کێشە و گیروگرفتی کەسانی ترەوە. بەڵام ئەم میتۆدە ڕاست نی یە.ئەم کارە نە سوودبەخش و چارەسازە ، نە قابیلی جێبەجێکردنیشە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و وەک ستراتیج. گوێ نەدان بە ئازار و نیگەرانییەکان هەم لاوازییەکانی ناوەوەمان دەشارێتەوە وهەم باری تەندروستییشمان دەخاتە مەترسییەوە. بە نکوڵیکردن لە کێشەکەمان ، سەرەڕای هۆشدارییەکانی جەستە و دەرون کە پێمان دەڵێن ئەوە کارێکی خراپە، سەرەنجام وامان لێ دێت کە خۆمانی لێ بدزینەوە، و کاتێک بە خۆمان دەزانین تازە کار لە کار ترازاوە. هەڵوێستی ڕاست و دروست ئەوەیە ڕووبەڕووی نەخۆشییەکانمان ببینەوە و کۆنترۆلی تەندروستیمان بگرینەوە دەست.

Podcast reviews

Read Kurdcast podcast reviews


5 out of 5
2 reviews

Podcast sponsorship advertising

Start advertising on Kurdcast relevant audience podcasts


What do you want to promote?